٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٣٩
Source: Mehrnews
عێراقچی: تاران ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران ئامادەیه بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا له بارەی پرسه ئەتۆمییەکان و ئەم پرسه بەنده به ڕێباز و بۆچوونی ئەمریکا.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆنی لە تاران ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە وتووێژ لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە و پەرەپێدانی ئەتۆمی خۆی دەست پێ بکاتەوە و بێگومان ئەم پرسە بەندە بە نزیکبوونەوە و بۆچوونی ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکییەکانی ئەو وڵاتە وتی: ئەو ناوەندە ئەتۆمیانە و ناوچەکانی دەوروبەری کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشیان کرایە سەر، ڕەنگە بە مادەی تیشکدەر پیس ببن و ئەمەش ڕێگری دەکات لە دەستپێکردنەوەی پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.

عێراقچی هەروەها هیوای دەربڕی بۆ هاوکاری تەکنیکی لەلایەن ژاپۆنەوە کە تایبەتمەندە لە پاککردنەوەی پیسبوون دوای ڕووداوی وێستگەی ئەتۆمی فۆکۆشیما دایچی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha